چه‌ند حه‌وتوو له دواترین تێک هه‌ڵچوو‌نی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت. حیزبی دێمۆکڕات ده‌ڵێت ئه‌مه ڕاسانێكی نوێیه و هێزه‌کانی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له چالاکییه‌کانیان له ناوخۆی کوردستانی ئێران.
هه‌ر له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردووش‌دا، هه‌ندێک له لایه‌ن و میدیاکان هه‌واڵێکیان بڵاوکرده‌وه که ڕاسانی حیزبی دێمۆکڕاتی به شێوه‌یه‌ک له هاوپه‌یمانی نه‌هێنی سێ لایه‌نی عه‌ڕه‌بستان، تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی باشوور گرێده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا، به‌رپرسانی حیزبی دێمۆکڕات جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان چالاکی خۆیان به پێی لێکداونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکده‌خه‌ن و ئه‌و ده‌نگۆیانه به بانگه‌شه‌ی سیاسی و ناڕاست ده‌زانن.
مۆراد قارائیلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پ‌ک‌ک له وتووێژێک له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز ره‌خنه له ئه‌و ڕاسانه ده‌گرێت و به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ حیزبی دێمۆکڕات به ئه‌وه تاوانبار ده‌کات که چالاکییه چه‌کداره‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی عه‌ره‌بستان و تورکیایه. ئه‌م قسانه کاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا لێکه‌وته‌وه، هه‌رچه‌ند تا ئێستا حیزبی دێمۆکڕات به فه‌رمی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئه‌و قسانه نه‌گردووه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه ئه‌م حه‌وتووه‌دا، پرسی ڕاسان و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێت له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێزان حسام ده‌ست‌پیش، مامۆستاد زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر و سه‌عید ساعێدی، ڕۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئاڵمان تاوتۆ ده‌که‌ین.