حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،حدکا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌نێرێته‌وه بۆ ناوخۆی وڵات. ئایا ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه به مانای ئه‌وه ده‌بێت که ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکی خه‌باتی چه‌کداری له کورستانی ئێران هه‌یه؟
له ساڵانی ڕابردوودا، حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان، حدک، چه‌ند جارێک ڕایگه‌یاندبوو که هێزی بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران ناردۆته‌وه و چه‌ند جاریش له نێوان ئه‌و هێزانه و هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویداوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران دوای زیاده له 20 ساڵ راگرتنی خه‌باتی چه‌کداری دیسان ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی خۆیان بنێرنه‌وه ناوخۆی وڵات؟ به پێی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له پانتای سیاسی ئێران به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت ڕوویداوه، ئایا حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران توانای ئه‌نجامدانی خه‌باتی چه‌کداریان هه‌یه؟
ئه‌م خه‌باته له ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند ده‌توانێت سه‌رکه‌وتووبێت یان ده‌سکه‌وتی ئه‌رێنی هه‌بێت؟ ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به نیسبه‌تی ئه‌م ستراتژییه نوێیه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران چۆن هه‌ڵوێست ده‌گرێت؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن" ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا ئه‌م پرسیارانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حدکا و عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدک تاوتۆ کردووه.