زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی سیاسی کورد که ئێسته له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی ده‌بێت زیاتر له 8 ساڵه له به‌ند کراوه و حۆکمی زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ براوته‌وه و سه‌ره ڕای ئه‌وه توشی نه‌خوشی جۆراجۆر بوه هێشتا نه‌یتوانیوه له مافی پشوو دان له به‌ندیخانه که‌ڵک وه‌ر بگرێت. به پێی هه‌واڵه‌کان، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که چاوێکی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له زینداندا له ده‌ست چۆبێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه که چاوه‌که‌ی تری ئه‌م به‌ندکراوه سیاسیه له ده‌ست بچێت و به ته‌واوی نابینا بێت.
خوشکی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌ڵێت هه‌ولی زۆری ئه‌وان بو ده‌رهێنانی کاتی زه‌ینه‌ب له زیندان بێ ئه‌نجام بوه و ده‌گوترێت که به‌رگری ده‌زگای ئه‌منی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت زه‌ینه‌ب بۆ چاودێری پزشکی بگۆزریته‌وه بو ده‌ره‌وی به‌ندیخانه. دژایه‌تی کردنی ده‌زگای ئاسایشی ئێران له گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌رده‌وامه و به داخه‌وه کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران ئه‌و شێوه که چاوه‌روان ده‌کرێت ئاوریان له ره‌وتی ناله‌باری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتوه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه کایه به ژیانی به‌ندکاراوانی بیر و باوه‌ڕو و به ندکراوه سیاسییه‌کانی دیکه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له ڕێگای پێش‌گرتن له چاودێری پێویستی پزشکی. ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ندکراوانی سیاسی ئێران له کورده‌کان پێک دێن و له‌و ڕاپۆرته‌ی تازه‌ی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ند به‌ندکراوێک له نێویان دا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌بینرێت که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت له به‌ر پێڕانه‌گه‌یشتنی باری پزشکی بینایی خۆی له ده‌ست بدات.
شایانى باسه ، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵى "1388"ى هه‌تاوى به تۆمه‌تى ئه‌ندامیه‌تى له پارتى ژیانى ئازادى کوردستان PJAK به‌سزاى سێداره سزا ده‌را و پاشان سزاکه‌ى به زیندانى هه‌تا هه‌تاى له دادگاى پێداچوونه‌وه گۆراوه .جێگاى ئاماژه‌یه که زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو، چه‌ندین جارله زیندانى شارى کرماشان بۆ زیندانى ئه‌وین راگوازراوه و ئێستاش له زیندانى شارى خۆی راگیراوه .
وریا شریفی وه‌رزشوان و چالاکی مافه‌کانی مروڤ که وه‌ک په‌نابه‌ر له وڵاتی دانمارک ده‌ژیت و ڕۆژانی دووشه‌ممه 25 مانگی 7 تا پێنج‌شه‌ممه 29 ئه‌م مانگه له کێبه‌رکێه‌کی 5 ڕۆژه‌ی ڕاکردنی ماراتۆن به‌شداری کردوه به به‌رز کردنه‌وه‌ی ناو و وێنه‌ی زه‌ینه‌بی جه‌لالیان هه‌وڵی داوه سه‌رنجی خه‌ڵک و میدیا باشدار بوانی کێبه‌رکێکه بۆ ڕه‌وشی ناله‌باری زه‌ینه‌ب ڕابکێشێت.
وریا جگه له لکاندنی وێنه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه، له 200 مه‌تری کۆتایی ماراتۆنه‌که‌دا چاوی خۆی به ده‌ستماڵێک به‌ستوه و به چاوی به‌سراوه‌وه خه‌تی کۆتایی بڕیوه تا ئاماژه بدات به مه‌ترسی چاو له‌ده‌ستدانی زه‌ینه‌ب له به‌ندیخانه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م چالاکیه دواییه‌ی به‌ڕێز وریا شه‌ریفی، وتووێژێکمان له‌گه‌ڵی ساز داوه.