محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له مانگی جولای 2007 دا گیرا و تاوانی کرده‌وه‌ی له دژی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێخستنی پروپاگه‌ندا له دژی وڵاتی خرایه سه‌ر. دادگایه‌کی شورش سه‌رئه‌نجام 11 ساڵ به‌ندی به سه‌ردا سه‌پاند. له به‌ندیخانه چه‌ندین جار تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ هاتوه و گرفتی جیدی ته‌ندروستی گورچیله‌ی هه‌یه.
که‌بوودوه‌ند زیاتر له 28 ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و داوای ئه‌وه ده‌کات ئه‌و دۆسیه تازه‌ی دژی ئه‌و تۆمار کراوه دابخرێت و ڕێگای پێ بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئازاره جه‌سته‌ییانه له به‌ندیخانه تووشی بووه، له نه‌خوشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به‌ر ده‌ستی پزیشکان بچێت.
چالاکانی کورد ده‌ڵێن ناوبراو سه‌مبۆلی به‌ندکراوی کورده و به داخه‌وه میدیا ئێرانیه‌کان به‌و شێوه که چاوه‌روان ده‌کرا پشتیوانیان له کبوودوه‌ند نه‌کردوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ندێک له چالاکان له شاره جۆراجۆره‌کانی جیهان و هه‌روه‌ها هه‌ندێک به‌رچاو له به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان چه‌ند هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ پشتگیری له که‌بوودوه‌ند ساز کردوه و ئێستاش به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له ئه‌و بواره‌دا.
یه‌ک له ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له لایه‌ن به‌ڕێز وریا شه‌ریفی، وه‌رزشوانی کورد له وڵاتی دانمارک و چه‌ند هاوڕێکی تری ئه‌نجام دراوه. ناوبراو که پێشتر ئه‌ندامی تیمی نیشتمانی راکردن له ئێران بووه و ئێستا وه‌ک په‌نابه‌ر له وڵاتی دانمارک ده‌ژیت له کێبه‌رکێه‌کی ڕاکردن له دانمارک له گه‌ڵ هاوڕێیانی، مۆحسێن مۆختاری، ئیبرایم وسمانی و جه‌لال وسمانی وێنه‌ی کبوودوه‌ندیان داوه له سه‌ر کراسه‌کانیان تا سه‌رنجی به‌شداربوان و ڕای گشتی ئه‌و وڵاته ڕابکێشن بۆ درێژه هاتنی مان له خواردن گرتنی که‌بوودوه‌ند که سڵامه‌ت و گیانی ئه‌وی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ئاگاداری له ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له گه‌ڵ به‌ڕێز وریا شه‌ریفی، وتووێژمان کردووه.