له کاردانه‌وه‌یه‌کدا به‌رامبه‌ر به تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه که له ئاکامی به سه‌دان خێزان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون و هه‌روه‌ها زیانێـکی زۆر به ڕه‌ز و باخ و ماڵ و حاڵیان که‌وتووه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردسـتان که‌مپـین پـێـکهێنراوه که داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ن کاڵای ئێرانی نه‌کڕن.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شـاری سلێمانی ڕای چه‌ند هاوڵاتیـیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرتووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:13 خوله‌كه.