له چه‌ند حه‌وتوی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی نوێی توندی له سێداره‌دان له ئێران ده‌ستی پێکردوه. هه‌ندێک زۆر له‌م له سێداره دراوانه به‌ندکراوانی عادی بوون و به تاوانی خه‌ڵک کوشتن و یان فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان جزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه. به‌ڵام له حه‌وتوی ڕابردوه‌وه، له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی بڕوا و سیاسیش له ئێران ده‌ستی پێکردوه.
له سێداره‌دانی زیاده له 20 به‌ندکراوی کوردی سونی که به به‌ندکراوانی "عه‌قیده" له ئێران‌دا ده‌ناسرێن له ده‌مه‌و به‌یانی دووشه‌مه بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م له سێداره‌دراوانه له مافی دادگایی کردنی یاسایی و یارمه‌تی پارێزه‌ر که‌ڵک وه‌ر بگرن، شه‌پۆلی له سێداره دانه‌کانی برده ئاستێکی ترسناکتره‌وه و ئه‌و پرسیاره هاتۆته ئاراوه که هۆی له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی ئه‌م گه‌نجانه چیه؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە ئێران دەگرێت بەهۆی ئیعدام کردنی ئه‌و 20 کەسه‌و و چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر نایاسایی بوونی ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و له سێداره دراوان به قوربانی زاڵبوونی سیاسه‌ت به سه‌ر یاسا و ده‌ره‌نجامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ناوده‌به‌ن، ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌یه که بۆچی کۆماری ئیسلامی له دۆخێکی ئاوا ناله‌باری ناوچه‌ییدا کرده‌وه‌ی ئاوا ئه‌نجام ده‌دات و یارمه‌تی به توندتر بوونی ئاوری شه‌ڕی شیعه و سونی ده‌کات؟
له هه‌مان کاتدا، شه‌هرام ئه‌میری پسپۆڕ و زانای وزه‌ی ناوه‌کی که به تاوانی سیخۆڕی بو ئه‌مه‌ریکا به 10 سال زیندان مه‌حکوم کرا بوو له ناکاو و بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و و پارێزه‌ره‌که‌ی له سێداره درا. پرسیار ئه‌وه‌یه که به پێی ئه‌وه که له یه‌ک له ئیمه‌یله ئاشکرا بوه‌کانی هیلاری کلینتون‌دا وه‌ک هه‌ڤاڵی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه دراوه به شه‌هرام ئه‌میری، له سێداره‌دانی ناوبراو له‌م کاتدا چه‌ند پێوه‌ندی هه‌یه به کێبه‌رکێکانی سه‌رۆک کۆماری له ئه‌مه‌ریکا و هه‌وڵدان بۆ به‌هێز کردنی که‌مپه‌ینی دوناڵد ترامپ؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز که‌ریم مه‌رسه‌نه، ڕۆژنامه‌وان له سوید، ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردوه.