Accessibility links

سیاوش ئۆویسی: چاره سه‌ر کردنی قه‌یرانی کورد و تورک له ئێران‌دا پێویستی به وتووێژی چڕی ڕۆشنبێرانی دو لایه‌نه‌که هه‌یه

  • شاهێد عەلەوی

سیاوش ئوویسی

سیاوش ئوویسی

رۆژی پێنج شه‌مه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگه‌ی ناوه‌ندیی شاری ورمی و له‌ کاتی یاری نێوان تیمه‌کانی والیباڵی شاره‌داری ورمێ و تیمی میوان کۆمه‌ڵێک له‌ به‌شدارانی یاریگه‌که‌ هێرشیان برده‌ سه‌ر چه‌ند که‌سێک که‌ به‌ جلی و به‌رگی کوردی یه‌وه‌ بۆ ته‌ماشای والیباڵه‌که‌ هاتبوون.

گرته‌ ڤیدئویی یه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌ به‌شداربوان به‌ دروشـمی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ و ناشارستانی بێ ڕێزییان به‌ چه‌ند به‌شداربووی کردوه‌ که‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی یه‌ک له‌ یاریگه‌رانی تیمی شاره‌داری ورمی به‌ ناوی فه‌رهاد پیرۆت پور بوو. هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی ناکۆکی نێوان هاووڵاتیانی کورد و تورک له‌ ئێران دا چیه‌. چاودێران ده‌پرسن چی ڕوویداوه‌ و چۆن ده‌بێت له‌ شاریکی وه‌ک ورمی که‌ فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئاوا ئاڵۆزی له‌ نیوان تورک و کورد دروست بێت؟

به‌ڕێز سیاوش ئۆویسی، راوێژکاری سیاسی دانیشتوی تۆرنتو له که‌نه‌دا، له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که ئه‌م هێرشه بێ لێکدانه‌وه‌ی ڕابردووی ناسیونالیسمی تورک له ئێران به دروستی ڕاڤه‌ ناکرێت.

XS
SM
MD
LG