Accessibility links

کورد له‌ هه‌نده‌ران و هاوده‌نگی له‌ گه‌ڵ نێوخۆی وڵات

  • Salah Piroty

ئاگر تێبه‌ردانی هوتێلی تارا له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌ران له‌ شاری مه‌هاباد، پینج شه‌مه‌ 7ی مای 2015ی زاینی

ئاگر تێبه‌ردانی هوتێلی تارا له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌ران له‌ شاری مه‌هاباد، پینج شه‌مه‌ 7ی مای 2015ی زاینی

کاک بیژه‌ن ده‌ڵیت لایه‌نه‌کانی سیاسی به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پردێکی باش و قایم و پته‌وه له‌ نیوان نیوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات درووست بکه‌ن.

بۆ هاوسۆزی ده‌ڕبرین به‌رامبه‌ر به‌ مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و خۆپێشاندانی خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ وڵاته‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئوڕوپا پشتیوانیان ده‌ربڕیوه.

کاک بیژن قاره‌مانی له‌ پێوه‌ندی ڕووداوی مه‌هاباد ده‌ڵێت گه‌نده‌لی زیاتری حکومه‌تی و ئه‌منیه‌تی و گه‌نده‌ڵی جۆجێی رووداوی مه‌رگی فه‌ریناز و سوتاندنی هوتێله‌که‌ی به‌دوای خۆی داهینا و له‌ ژێژ چۆک خستنی سه‌رمایه‌ی مادی و مه‌عنوی بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ده‌رفه‌تێک بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رببڕن.

بیژه‌ن قاره‌مانی، توێژێنه‌ری سیاسی

بیژه‌ن قاره‌مانی، توێژێنه‌ری سیاسی

هه‌روه‌ها ناوبراو ڕه‌خنه‌ له‌ لایه‌نه‌کانی سیاسی کورد ده‌گریت که‌ له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پلانێکی هاوبه‌شیان نه‌بوه‌.

ئه‌و پێێ وایه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌، "نه‌یانتوانیوه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌ نیوان خۆیاندا بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ که‌ هاتۆته‌ پێش، بۆ ڕووداوه‌کانی پێشتر و بۆ ڕووداوه‌کانی له‌ دوایه‌ له‌ کوردستان دا دێنه‌ ئاراوه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانیش پێک بێنن......."

XS
SM
MD
LG