Accessibility links

ڕۆژی جیهانی گه‌نده‌ڵی؛هۆکاره‌کانی و ڕێگاکانی چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی

  • شاهێد عەلەوی

ئیمڕۆ ڕۆژی جیهانی دژه گه‌نده‌ڵیه. هه‌ر ساڵ له وڵاتانی جوراجوری جیهان ڕێز له‌م ڕۆژه ده‌گیرێت. ده‌کۆتریت ئه‌م ڕۆژه گرینگه چون گه‌نده‌ڵی یه‌ک له کێشه گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێنسانیه.

ده‌سه‌ڵات ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران ئاواڵا ده‌کات و سه‌رچاوه‌یێکی زۆریش ده‌خاته به‌ر ده‌ستیان و ئه‌مه‌ش ده‌توانیت ببێته هۆی ده‌ست درێژی نایاسایی و نا ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه و به کارهێنانی بۆ مافی تاکه که‌سی.

له وڵاتانی جوراجوری جیهان ڕێگه گه‌لێک بۆ به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی له چوارچێوه‌ی یاسا و قه‌واره‌ی سیاسیدا پێش بینی کراوه که ڕێگا له گه‌نده‌ڵ بوونی به‌رپرسان ده‌گرێت و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش که گه‌ندڵ بوون به توندی سزا ده‌درێن.

وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و ئێران و عێراق له وانه دوو وڵاتێکن که وه‌ک هه‌واڵه‌کان و ئاماره‌کان ده‌ڵێن کێشه‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه. له هه‌رێمی کوردستانیش به‌رپرسان له‌ لایه‌ن ڕای گشتیوه‌ به هه‌مان شت تاوانبار ده‌کرێن.

پرسیار ئه‌وه‌یه که‌ ئایا گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان و ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی یاسای گۆنجاو بۆ به‌رنگار بوونی ئه‌و خه‌ساره‌ یان یاسا هه‌یه و قه‌واره‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانک که‌ ڕێگا له چاکسازی و سزادانی گه‌نده‌ڵکاران ده‌گرن؟

له به‌رنامه‌ی هڵو واشنتونی ئه‌مڕۆدا، پرسی ڕۆژی جیهانی دژه گه‌نده‌ڵیمان له گه‌ڵ به‌ڕێزان کاک بێستون فائق محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان و کاک دیاکۆ خه‌یاتی، پسپۆری بواری ئابووری ئێران تاوتو کردوه.

XS
SM
MD
LG