Accessibility links

ئازاد کوردی: کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رکه‌وتنی هێزی کوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان نیگه‌رانه‌

  • Salah Piroty

ئازاد کوردی

ئازاد کوردی

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزه‌کانی ئاسایشی ئیران پێشی خه‌ڵکیان گرت که‌ ده‌یانه‌ویست بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆبانی بۆنه‌ی خۆشی له‌ مه‌ریوان و ده‌رووبه‌ری گۆلی زرێبار پێک بهێنن.

به‌ پێێ ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌کانی "کوردستان میدیا" و "کورد پا" دوای ئازاد بوونی کۆبانی حکومه‌تی ئیران هیزی ئاسایشی زۆری بۆ چه‌ند شاری کوردستانی ئێرانێ ناردووه‌ و ته‌نانه‌ت پێشی شایی و خۆشی ده‌ربڕینی خه‌ڵکیان گرتوه‌.

له‌ ئه‌م وتووێژه‌دا، ئازاد کوردی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی ده‌ڵێت مه‌به‌ستی کۆماری ئیسلامی له‌ ناردنی ئه‌و هێزانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ژێر شه‌ری دژی داعش بتوانیت زیاتر به‌ سه‌ر کوردستان دا کۆنتڕۆڵی هه‌بێت و رژیم ترسی له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG