Accessibility links

جۆن کێری کۆنگرێس لە باشی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە لەگەڵ ئێران دڵنیا دەکاتەوە

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران هەموو ئەو ڕێگەیانە لە تاران دەگرێت بۆ گەیشـتن بە بۆمبی ناوکی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بە ڕێکەوتنێـکی باش لەگەڵ ئێراندا گەیشتوون، هەر وەکو چۆن واشنتن لەسەری سوور بوو.

جۆن کێری ڕۆژی پـێـنجشەممە لە بەردەم کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی بەپـێی ئەم ڕێکەوتنە ئەمەریکا لە توانایدا دەبێت ئاگاداری هەر جموجۆڵێـکی ئێران ببێت کە مەبەستی لێی پـێشـێلکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە بێت.

پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا ڕێوشوێنی زیاتری لە بەردەمدا دەبێت بۆ سەپاندنی سزای توندتر بەسەر ئێراندا، ئەگەربێت و ڕێکەوتنەکە پـێشـێل بکات.

دواتر جارێـکی دیکە دووپاتی کردەوە ئەمەریکا لە دژی ئێرانە لە پشتیوانیکردنی تێرۆر لە ناوچەکە و هەروەها ڕۆڵی لە توندوتیژی تایفی. گوتیشی ئەم بابەتانەیان لە وتووێژەکانیاندا نەوروژاندووە، چونکە تەنها ئامانجیان لەو دانوسـتاندنانە گەیشتن بە ڕێکەوتنێـک بووە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی.

XS
SM
MD
LG