Accessibility links

گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی: متمانه‌ی پیاوانی پێشمه‌رگه به ژنانی هاوسه‌نگه‌ریان له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری دابه‌زیوه و فه‌زای حێزبی دێمۆکڕاتیش ئاماده‌ی قه‌بوڵ کردنی سکرتێری ژنان نیه

  • شاهێد عەلەوی

گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی

گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی

به داوای ده‌ست له کار کێشانه‌‎وه‌ی خالێد عه‌زیزی سکرتێری گشتی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له سکرتێری، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حێزبه له دانیشتنێکی تایبه‌تدا که‌ ده‌کوترێت له دوو مانگی داهاتوودا ده‌بێت سکرتێری نوێی حێزب هه‌ڵده‌بژێرێت.

ئه‌گه‌ر چی دیار نیه کام یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وه‌ک سکرتێری گشتی نوێی ئه‌م حێزبه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری ئێستای سکرێتر، ئاسۆ حه‌سه‌نزاده‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئێستای ئه‌و حێزبه‌ خۆیان بخه‌نه به‌ر ده‌نگی هاورێیانیان و له کۆتایدا یه‌ک له وان ببن به سکرتێری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان له مێژوویی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چاڵاکی و ئاماده بوونێکی به‌رچاویان بوه و هه‌نووکه‌ش ژمارێک ژن ئه‌ندامی کۆمیته‌ ناوه‌ندی حێزبه‌کانی دێمۆکڕات و کۆمه‌له‌ن (هه‌موو باڵه‌کانیان) و یه‌ک له هاوسه‌رۆکه‌کانی په‌ژاکیش ژنه به‌ڵام تا ئێستا هیچ ژنێک له مێژووی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و ئه‌ڵبه‌ت له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا ئه‌رکی سکرتێری گشتی له ئه‌ستۆ نه‌بوه.

ئایا حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ده‌توانێت ئه‌م ڕچه بشکێنێت و یه‌ک له ژنانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وه‌ک سکرتێری داهاتووی خۆی هه‌ڵبژێرێت؟ له کاتێکدا هیچ کام له ژنانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حێزبه ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌م حێزبه هه‌ڵنه‌بژێردراون ئایا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی ژنێک وه‌ک سکرتێری گشتی ئه‌م حێزبه چاوه‌روانیێکی گۆنجاوه؟

ژنانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان چه‌ند ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن کاندیدای سکرتێری گشتی ئه‌م حێزبه بن؟

ئه‌م پرسیارانه‌مان له وتووێژیک له‌گه‌ڵ به‌رێز خاتوو گۆڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG