میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتداران حه‌وت پیاویان له‌سێداره داوه که به قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات گوناهبار کرابوون.
به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و سزای مردنانه ، له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له شاری کرماشان بووه.
دادپارێزانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی له سێداره دراون ،قاجاخچێتی هێرۆیین و کۆکایینیان کردووه.
ئه‌م له سێداره دانانه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ، دوابه‌دوای جێبه‌جێکردنی هه‌مان جۆری سزا بووه له‌سه‌ر هه‌شت که‌سی تر که هه‌ر به قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات گوناهبار کرابوون و له شاری قوم له‌سێداره دران و چوار که‌سی تریش که به تاوانی ڕفاندن گوناهبار کرابوون و له شاری زاهیدان له سێداره دران.
ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ، ڕه‌خنه‌یان له ئێران گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی ، زۆرترین ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی تیادا ده‌کرێت.