Accessibility links

باڵیۆزی ئیسڕایل دەڵێت ئێران "بە ڕێگاکانی قاچاخ" چەک بۆ حزبوڵڵا دەنێرێت


فڕۆکەی "ماهان"ی ئێران

فڕۆکەی "ماهان"ی ئێران

ڕۆژنامەی ئیسڕایلی ژورسلیم پۆست بە گوێرەی زانیارییەک کە باڵیۆزی ئەو وڵات لە یو ئێن پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە و ڕۆژی سێ شەمە بڵاوکرایەوە، باس لە قاچاخی چەک و تەقەمەنی بە حزبوڵڵا رێگای پەروازەکانی بازرگانی ئیران بە لوبنان دەکات.

دەنی دانۆن نوێنەری دایمی ئیسڕایل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی دەستبەجێی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نووسیوە و تێیدا ڕیگای قاچاخی چەک لە لایەن سوپای پاسداران بە حزبوڵڵا تێدا شی کردۆتەوە.

ژرۆسلیم پۆست دەنووسێت: "سوپای قودسی ئێران چەک و تەقەمەنی و تێکنۆلۆجی مووشەکی بەستە بەندی کردووە و لە ڕێگای پەروازەکانی "ماهان" بۆ حزبوڵڵا دەنێرێت."

دەنۆن لە ئەو نامەیەدا هەروەها دەنووسێت: "ئەو پەڕوازانە ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەکانی لوبنان و دمشق دەچن و چەکەکان لە ئەو شوێنانە ڕا بە حزبوڵڵا دەگات."

نوێنەری ئیسڕایل لە یو ئێن گوتی: "ئێران دڕێژە بە پێ شێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە نێویان دا بڕیارنامەکانی ١٧٠١ و ٢٢٣١ دەدات." ناوبراو گوتی ئیران ڕێکخراوەکانی تێرۆرستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چەکدار دەکات و بۆ ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەکە لە هەوڵدایە.

بڕیارنامەی ٢٢٣١ سەبارەت بە سەپاندنی سنووردارکردنی زیاتری ئیران بە هۆی پرۆگرامی ناوکی تاران و بڕیارنامەی ١٧٠١ بوو بە هۆی ئاگربەستی نیوان ئیسڕایل و حزبوڵڵا دوای شەری دووهەم لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.

ئەو ڕۆژنامەیەی ئیسڕایل دەنووسێت ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی نزیکەی دوو حەوتوو پێش گوتی کە ئێران مەرجەکانی گونجێندراو لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ زلهێزانی جیهانی پێ شێل کردووە.

لە مانگی ٦ی زاینی دەنۆن بە ئەنجومەنی ئاسایشی گوتبوو کە ژمارەی مووشەکەکانی حزبوڵڵا لە چاو ١٧ ساڵ پێش دە هێندە زیادیان کردووە.

XS
SM
MD
LG