سه‌رۆکی له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێشتا کاتی ماوه بزانرێت که ئایا سزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌ر ئێران هێنده کاریگه‌رن که وه‌ها له ئێران بکات درێژه به پرۆگرامی ناو‌کی خۆی نه‌دات.
ئه‌م وتانه‌ی گابی ئه‌شکه‌نازی ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی ئیسرائیلی دوێنێ له واشنتن له‌گه‌ڵ وته توندتره‌کانی رابه‌رانی ئیسرائیلی ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا به‌راورد ده‌کرێن، له نێوانیاندا بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی که هانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له‌شکری جێی متمانه له دژی کۆماری ئێران ده‌ربکات.
ئه‌م وته‌یه‌ی دوێنێی ئه‌شکه‌نازی سه‌رۆکی سوپای ئیسرائیلی دوای وتووێژی له‌گه‌ڵ هاوتای ئه‌مه‌ریکای ئه‌دمیراڵ مایک موڵن بوو، که ئاماژه‌ی به‌وه دا و گوتی من هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران وا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئێران هه‌یه و گوتیشی به‌ڵام پرسیاری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئایا سزاکانی سه‌ر ئێران هێنده کاریگه‌ریان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌م ده‌بێت یان نا.
هاوکات ئه‌دمیراڵی ئه‌مه‌ریکای مایک موڵن گوتی من هیچ گومانم نیـیه له‌وه‌ی که ئێران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات و ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که ئه‌م کاره ده‌بێته کاره‌سات بۆ هه‌رێمه‌که و به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر نائارامی به‌ره‌وپێشچوون ده‌بێت. ناوبراو گوتیشی بژاره‌ی کرده‌ی له‌شکری له دژی ئێران هه‌رگیز بهلاوهنهنراوه. هاوکات مایک موڵن هه‌مان روانگه‌ی رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکای گوته‌وه که ده‌ڵێت سزاکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری قورسیان له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت زیاتر چاوه‌ڕوان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئێران هه‌بێت.