داعش ڤیدئۆیه‌کی 38 خۆله‌کی به زمانی فارسی بڵاوکردۆته‌وه که تێێدا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت به زوویی حکومه‌تی شیعه‌ی ئێران ده‌ڕووخێنن و ده‌سه‌ڵاتێكی به گوته‌ی خۆیان سونی له ئێران داده‌مه‌زرێنن.
داعش له ئه‌م ڤیدئۆیه‌دا هه‌ڕه‌شه له پیاوه‌کانی ئاینی سونی ده‌کات که له نێوخۆی ئێران دان و هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسان و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئێڕان بڵاوده‌کاته‌وه و به خائین به ئیسلام و هاوکاری ڕافزی ناویان لێده‌بات.
له ئه‌م ڤیدئۆیه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازی عێڕاقی ده‌ست به سه‌رکراو که ده‌گوترێت شیعه‌ن له پێش دووربین سه‌رده‌بڕێن. له ڤیدئۆکه‌دا سێ که‌س که خۆیان وه‌ک فارس و به‌لووچ و عه‌ڕه‌ب ده‌ناسێنن قسه ده‌که‌ن و داوا له ئه‌هلی سونه‌تی ئێڕان ده‌که‌ن که دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی چالاکی سه‌ربازی بکه‌ن.
له به‌شێکی تری ڤیدئۆکه‌دا، ده‌گوترێت بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ئێران له گه‌ڵ ئیسرایل و ئه‌مه‌ریکا درۆیه و کۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه هه‌یه.چاودێران ده‌پرسن له کاتێکدا داعش له شکست دایه ئه‌م ڤیدئۆیه به چ مه‌به‌ستێک بڵاوبۆته‌وه و چه‌ند ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر توندئاژۆکانی نێو ئێران هه‌بێت.
کۆماری ئیسلامی چۆن که‌ڵک له ئه‌م ڤیدئۆیه ده‌گرێت و کاریگه‌ری ئه‌م ڤیدئۆیه له سه‌ر ئه‌و گرووپه سه‌له‌فیه-جیهادیانه که له ئێڕان پیش‌تر هه‌ندێک چالاکییان بووه چی ده‌بێت؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه، له گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌ماری گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، و موختار هوشمه‌ند، پسپۆری بواری ئیسلامی سیاسی و گرووپه ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌م باسه‌مان هورووژاندووه.