Accessibility links

هێمن سه‌یدی: یه‌ک له هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش سیاسه‌تی سه‌رکۆت و کۆشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوانی سوریا له لایه‌ن ئێران‌وه بوو

  • شاهێد عەلەوی

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سپای قۆدسی ئێران له‌ ڕێو ڕه‌سمی ساڵیادی کۆژرانی جێگری خۆی سه‌ردار هه‌مه‌دانی له‌ سوریا ده‌ڵێت داعش ئه‌وه‌نده‌ی که‌ مه‌ترسی بۆ ئێران هه‌یه‌ مه‌ترسی بۆ سوریا نیه‌ و ئاماده‌بوونی ئێرانیش له‌ سوریا به‌ ئه‌و هۆیه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێڕاق ته‌نیا وڵاتێکی عه‌ڕه‌بی که‌ پشتیوانی له‌ ئێران کرد، سوریا بوو.

ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئێران له‌ سوریا که‌ کوژرانی سه‌دان هه‌زار که‌س و ئاواره ‌بوونی ملیۆنها هاووڵاتی سوری له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی بووه‌، چ کاریگه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر پێگه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ و بیروڕای گشتی خه‌ڵک له‌ جیهانی ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ ئێران هه‌بووه‌؟

ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ده‌توانێت سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌ سوریا و به‌شداربوونی ئێران له‌ ئه‌وێ بگۆڕێت؟

چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ شه‌ڕی به‌ره‌ی سونی و شیعه‌ که‌ ئێستا له‌ سوریا، یه‌مه‌ن و عێڕاق درێژه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ڕووده‌رڕووی ئێران و عه‌ڕه‌بستان و هه‌موو ناوچه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی بگرێته‌وه‌؟

ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا تاوتۆ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG