ئێران به خۆتێکه‌ڵ کردنی له شه‌ری دژی داعش به تایبه‌ت له عێڕاق دا به دوای چی مه‌به‌ستێکدا ده‌گه‌ڕێت، کاک برایم جه‌هانگیری شاره‌زا و چالاکی سیاسی باوه‌ڕی وایه ئیران به ده‌ست تێوه‌ردانی له وڵاته‌کانی ناوچه وه‌ک عێڕاق، سوریا، فه‌له‌ستین و لوبنان ده‌یهه‌وێت کێشه‌ناوخۆییه‌کانی خۆی دابپۆشێت. هه‌ره‌وها ده‌ڵێت ئێران شه‌ڕی داعش به هی خۆی ده‌زانێت و بۆ مانه‌وه‌ی حکومه‌تی شیعه له عێڕاق و سوریا دا هه‌وڵ ده‌دات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز جه‌هانگیری سه‌باره‌ت به ئه‌وه که حکومه‌تی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌دیش له ئه‌و شه‌ڕه‌دا قورساییه‌کی وای له سه‌ر نیه ئاماژه ده‌کات،"له‌وه‌تا داعش دروست بوه شه‌رێکی ئه‌وتۆی دژی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د نه‌کردوه و شه‌ری داعش زیاتر یان له گه‌ڵ کورده‌کان یان له گه‌ڵ ئوپۆزسیۆنی سوریایه."