یه‌کێتی ئه‌وروپا دیپـلۆماتێـکی به‌لجیکی ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و لایه‌نی دیکه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ گرفتی زیاتر له 3 هه‌زار نه‌یاری حکومه‌تی ئێرانی که له که‌مپـێـکدا له عێراق ده‌ژین.
کاثرین ئاشـتۆنی به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا جین دی ڕویتی وه‌ک ڕاوێژکاری خۆی له که‌مپی ئه‌شره‌فی عێراق دانا. ئه‌م که‌مپه که شوێنی زیاتر له 3 هه‌زار که‌سه بنکه‌ی کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کی چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانه که ناوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کۆمه‌ڵه به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریستی داده‌نێت و به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی که‌مپه‌که‌ی له سـاڵی 2009 دا ڕاده‌سـتی عێراق کرد. عێراق ده‌ڵێت له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا که‌مپه‌که داده‌خات.
یه‌کێتی ئه‌ورپا کۆمه‌ڵه‌که‌ی له لیستی خۆی بۆ ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کان لابرد. نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا ستروان ستیڤنسن ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رێتی و سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێـکردنه‌وه‌ی دانیشـتوانی که‌مپه‌که له شوێنێـکی دیکه ده‌کات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێت ئه‌م پـرۆسه‌یه ناکرێت به‌ر له کۆتایی ئه‌مسـاڵ ته‌واوبێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق په‌لاماری که‌مپه‌که‌یان دا و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وته‌وه. ناڤی پـیڵی به‌رپـرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتوویه‌تی له‌و په‌لاماره به لای که‌م 34 که‌س کوژراون.