ئێران رونترین ئاماژه‌ی ئاشکرای پشتیوانی خۆی بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عیراقی ده‌ربرێوه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی ولاته‌که‌ی بۆ خولی دوهه‌م بکات، ئه‌وکاره‌ی پاڵ به وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌نێت ناره‌زایی له دژی ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی له کاروباری سیاسی عێراقدا ده‌ربڕێ.
دوێنێ به چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز مالیکی گه‌یشته تاران، " ره‌ئوف شه‌یبانی" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گوتی؛ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کار هه‌ڵسوڕێنه‌ر وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی به نوری ئه‌لمالیکی چاکترین به‌ربژاره بۆ به‌رێوه‌بردنی حکومه‌تی داهاتوی عێراق. هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ناسراو به "ئیرنا" له زاری شه‌یبانی ده‌گێرێته‌وه که ئاماژه به ئه‌زمونی نوری ئه‌لمالیکی ده‌دات له مه‌ڕ به‌رێوه‌بردنی عێراق و هه‌روه‌ها نا وبراو ئاماژه به ره و‌شی هه‌ستیاری هه‌نوکه ی میانه‌ی کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکای له عێراق ده‌دات.
پاشان ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری باڵای ئێرانی به سه‌ره‌ک وزیران مالکی گوت ، ده‌بێت عێراق ئاسایش بنیات‌بنێت وهه‌روه‌ها تا ده‌کرێت به‌خێرای حکومه‌تێکی نوێ دابمه‌زرێندرێت . به ڵام رابه‌ری باڵای ئێرانی به راشکاوانه نه‌یگوت که ئه و پشتگیری له و باره‌یه‌وه له نوری ئه‌لمالیکی ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هانی وریایی له لایه‌ن رابه‌رانی عێراقی ده‌دات و ده‌ڵیت ئێران ده‌توانێت ببێته هاوسێیه‌کی چاکی عێراق به رێزگرتنی له سه‌روه‌ری عێراق و هه‌روه‌ها به کۆتایی هێنانی به پشتگیری له‌وانه‌ی که په‌نا بۆ توند‌و تیژی له عێراقدا ده‌به‌ن.