ئێران له ڕێبه‌رانی وڵاتی دراوسێی عێراق داوا ده‌کات له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی که موسڵمانه سـوونـنه‌کانیش بگرێته‌وه.
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا حه‌سه‌ن کازمی قومی له ڕۆژی شه‌ممه گوتی هه‌موو لیست و قه‌واره‌کان ده‌بێت له حکومه‌تی نوێی عێراقدا به‌شـداری بکه‌ن.
حکومه‌تی عێراق شیعه‌کان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتووه و له ڕابردووشـدا بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی شیعه له عێراق هه‌وڵیان داوه.
کرسـتۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له باڵیۆزی ئێران داوای کرد ده‌سـت نه‌خاته ناو کاروباری ڕامیاری عێراق. که له باره‌ی قسه‌کانی باڵیۆزی ئێرانه‌وه پـرسیاری لێـکرابوو چ ڕوانینێـکی هه‌یه، ئه‌و گوتی پـێشـنیاری من ئه‌وه‌یه ئه‌وه بۆ عێراقیـیه‌کان جێبهێڵه.
هه‌ر له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگی سێ چه‌ندین له ڕامیارزانه عێراقیـیه‌کان سه‌ردانی ئێرانیان کردووه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
قومی گوتی بلۆکی سـیکیولاری عێراقیـیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بۆ وتووێژکردن سه‌ردانی تاران بکات.