Accessibility links

نوێکردنه‌وه‌ی لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌ر کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

  • Salah Piroty

ئه‌حمه‌د شه‌هید

ئه‌حمه‌د شه‌هید

ئێران پێێ وایه‌ دیاری کردنی ئه‌حمه‌د شه‌هید بۆته‌ که‌ره‌سه‌یه‌کی ڕۆژئاوا که‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی مارس بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌ک نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ لیکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ کرایه‌وه‌.

کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی

کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی

کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ ژنێڤ ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ئه‌حمه‌د شه‌هید درێژه‌ی پێ نه‌درێت، به‌ڵام له‌ 49 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ 20 وڵات ده‌نگی ئه‌ری 11 وڵات ده‌نگی نه‌رێ و 16 وڵاتیش له‌ ده‌نگدان دا به‌شداریان نه‌کرد.

XS
SM
MD
LG