Accessibility links

کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران


 ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ یه‌کێک له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌باره‌ت به‌ کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ یه‌کێک له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌باره‌ت به‌ کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

له‌ ڕاپۆرتی ئه‌حمه‌د شه‌هید دا هاتووه‌ که‌252 که‌س له‌ ماوه‌ی 10 حه‌وتووان له‌ ئێران دا له‌ سێداره‌ دراون.

به‌رپرسی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر کارنامه‌ی مافه‌کانی مڕۆڤ له‌ ئێران، دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێكی نوێی بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ به‌ڵگه‌ نیشان ده‌دات دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران خراپتر بووه‌.

وه‌ک ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت له‌ ساڵی 2014 زاینی، ئێران 753 که‌سی له‌ سێداره‌ دا، واتا زۆرترین ژماره‌یه‌ک له‌ 12 ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌.

کاک هێرش پاڵانی، توێژێنه‌ری سیاسی

کاک هێرش پاڵانی، توێژێنه‌ری سیاسی

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کاک هێرش پاڵانی، توێژێنه‌ری سیاسی ده‌ڵیت کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ناوبردنی نه‌یارانی به‌ شتێکی ئاسایی زانیوه‌ و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌ جیهان بسه‌لمێنێت که‌ بایه‌خه‌کانی له‌ گه‌ڵ هی جیهان جیاوازی هه‌یه‌.

له‌ به‌راورد کردنی داعش و کۆماری ئیسلامی دا، کاک هێڕش ده‌ڵێت هه‌ر له‌ ئه‌و کاته‌دا که‌ داعش ڕێکخراوێکی ته‌ریک کرا و قه‌بووڵ نه‌کراوه‌ و کۆماری ئیسلامی له‌ چوارچێوه‌ی حکومه‌ت دا پێشێلکاری ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام بنه‌ما و بیروباوه‌ری هه‌ر دووکیان یه‌که‌.

XS
SM
MD
LG