Accessibility links

پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

  • Salah Piroty

دکتۆر حسێن خه‌لیقی به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ سوید

دکتۆر حسێن خه‌لیقی به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ سوید

دوکتور حوسین خه‌لیقی ده‌ڵێت که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رکوتی خه‌ڵک دا که‌ڵک له‌ ئاین وه‌رده‌گرێت.

له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سی ساڵ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه‌، کومیته‌ی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا چه‌ندین جاران کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م کرداره‌ی مه‌حکوم کردوه‌. به‌ڵام، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هێشتا له‌ سه‌ر ئه‌و پێشێلکردنانه‌ هه‌روا به‌ردوامن.

دوکتور خه‌لیقی، به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ سوید ئاماژه‌ ده‌کات که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ بردنه‌ پێشی سیاسه‌ته‌کانی خۆی دا که‌ڵکی له‌ دین وه‌رگرتوه‌:

"دین ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌؛ ئه‌من ده‌توانم بڵێم 70 هه‌تا 80 له‌ سه‌دا له‌ کوشتاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ دا، ئه‌و دینه‌ به‌ ئه‌و شێوه‌ که‌ ئه‌وان ئه‌ی خوێننه‌وه‌، به‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک ملی بۆ دائه‌نوێنی و پشتیبانی له‌ ڕیبه‌رانی خۆیان ئه‌که‌ن، له‌ ڕیبه‌ره‌ ئاینی یه‌کانی خۆیان ئه‌که‌ن، دین تا 80 له‌ سه‌دا ده‌وری هه‌یه‌ له‌ ئه‌و کوشتاره‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ به‌رنامه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ئه‌نجامی ده‌دا."

هه‌روه‌ها دوکتور خه‌لیقی شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی توانای داسه‌پاندنی پرنسیبه‌کانی پاراستی مافه‌کانی مرۆڤی به‌ سه‌ر ئێران دا نیه‌:

"کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانن ئه‌و پڕنسیب و چه‌مک و نرخانه‌ی که‌ خۆیان به‌ نیسبه‌تی ئینسانه‌وه‌ هه‌یانه‌ به‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی دا بسه‌پێنن. کۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌و پێوه‌ره‌یه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی ڕه‌فتار ناکات..."

XS
SM
MD
LG