جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له وتووێژێکی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند له به‌رچاونه‌گرتنی پارێز له خواردن (رژیم غذایی) سه‌ره‌کی‌ترین هۆی نه‌خۆشی مردن له ئێران دایه. به‌رپرسی به‌شی چاکسازی خواردن له کۆمه‌ڵگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش له هه‌مان وتووێژدا ئاماژه‌ی به ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی کرد که نیشانی ده‌دات ٤٤% مردنی هاووڵاتیانی ئێرانی ژیر ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن و ٤٨% مردنی هاووڵاتیانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن پێوه‌ندی به پارێزنه‌کردنی ئه‌وان له خواردن هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئێران نیه که مرۆڤ تێیدا خۆ له خواردنی ناسالم ناپارێزێت وه‌ک خواردنی مه‌ک دانۆڵد و هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ی که چه‌وری و شه‌کر و خوێی زۆری تێدان. که‌واته خواردنی ناسالم کێشه‌یه‌کی جیهانی یه، به‌ڵام له هه‌موو وڵاتاندا ڕێژه‌ی مردنی مرۆڤ به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێوه‌ندی به جۆری خواردن هه‌یه ئه‌وه‌نده له سه‌ره‌وه نیه.
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره ساز ده‌کات که ئایا جیاوازی شێوه‌ی ژیان یان ده‌رمانکردن له وڵاته جیاوازه‌کاندا ده‌توانێت ببێته هۆی زیاندارکردن یان که‌م کردنه‌وه‌ی زیانی پاریزنه‌کردن له خواردندا؟
له وتووێژ له گه‌ڵ دوکتور ئالان فتوحی پسپۆڕی بواری ده‌رمانناسی و شێرپه‌نجه، پرسی مه‌ترسیداری پارێز نه‌کردن له خواردن و نه‌خۆشیکانی پیوه‌ندارمان تاوتۆ کردووه.