Accessibility links

چالاکی چه‌کداری و خه‌باتی مه‌ده‌نی له ئێران؛ هاوته‌ریبی یان دژایه‌تی؟

  • شاهێد عەلەوی

شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامی له‌ چوار حه‌وتووی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه‌. سه‌رچاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ ده‌ورووپشتی شنۆ، مه‌هاباد و سۆڵ ئاوای مه‌ریوان ڕوویانداوه‌ توانیویانه‌ 28 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕات بکوژن‌.

له‌ هه‌مان کاتدا، حیزبی دێمۆكڕاتی کوردستانی ئێران هه‌واڵی گیان به‌ ختکردنی 11 پێشمه‌رگه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ کۆمه‌ڵێکی نادیار له‌ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی خۆجێی سوپای پاسداران له‌ ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌کان دا کوژراون.

چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌ره‌وه‌و و ناوخوی ولات له روژانی رابردوودا چه‌ند هه‌ولمه‌تیکیان بو هاوخه‌می ده‌ربرین له گه‌ل بنه‌ماله‌ی ده‌ست پیکردوه. له وانه بڕیار وایە کە " عەدنان کەریم" کۆنسێرتێک لە چه‌ند شاری روژهه‌لاتی کوردستان بەرێوە ببات. به بروای ئه‌م چالاکانه له کاتێکدا کۆمه‌ڵێک پێشمەرگه و له‌وانه کاکه کاوه جەوانمه‌رد شه‌هید بوون و به ده‌یان بنه‌ماڵه ڕاسته‌وخۆ و به ده‌یان هه‌زاریش ناڕاسته‌وخۆ شینگێڕی ئه‌و گیان به‌ختکراوانه ده‌که‌ن، داوای ئه‌وه کردن له عه‌دنان که‌ریم که کۆنسێرته‌که‌ی خۆی لە سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان دوا بخات، داوایەکی ره‌وایه.

ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ده‌ستپێکی دووباره‌ی چالاکی چه‌کداری حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لایێکه‌وه و مانگرتنی یک ڕۆژه‌ له هه‌ندێک له‌ شاره‌کانی کوردستانی ئێران و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆنسێرتی مۆسیقای عه‌دنان که‌ریم ئایا نیشانه‌ی دروست بوونی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رخۆدانی چه‌کداری و چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی له کوردستانی ئێراندایه؟

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان مادێح ئه‌حمه‌دی، ڕۆژنامه‌وانی کوردی دانیشتوی بریتانیا و هادی عارفی، ڕۆژنامه‌واند ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆژی کورد دانیشتۆی سویس ئه‌م پرسیارانه‌ تاوتۆ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG