ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران 11 له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی یاخیبووی سووننه جوندوڵڵایان له‌سێداره‌داوه، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاگه‌یاند.
به‌رپـرسی دادی ناوچه‌که (ئیبراهیم حه‌میدی) گوتی ئه‌و 11 که‌سه ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری زاهیدانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که له‌سێداره‌دران، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانیان ئاڕاسته‌کرا و له دادگایه‌کی ئازاد و ڕه‌وا حوکم دران.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی سیستان- بلوچستان دوو خۆکوژ خۆیان ته‌قانده‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 39 که‌س. دوو خۆکوژه‌که خۆیان له نزیـک مزگه‌وتێـکی شیعه‌کاندا ته‌قانده‌وه کاتێـک خه‌ڵـکی به بۆنه‌ی عاشوراوه له‌وێ کۆبووبوونه‌وه.