ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ئه‌مڕۆ ژنێـکی هۆڵه‌ندی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیان له‌سێداره دا که به تۆمه‌تی هێنانی مادده‌ی کۆکایـین بۆ وڵات حوکمیان دابوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له سه‌ره‌تادا خانم زه‌هره به‌هرامیان به به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـاڵی 2009 ی دژ به حکومه‌ت له تاران ده‌سـتگیرکردبوو.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کچه‌که‌ی به‌هرامی به گرووپی مافه‌کانی مرۆڤی گوتووه دوای ئه‌وه‌ی زه‌هره به‌هرامی به‌هۆی به‌شـداریکردنی له خۆپـیشـاندان ده‌سـتگیرکرا، به‌رپـرسانی ئێرانی تۆمه‌تی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌کانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست.