به‌رپـرسـانی یه‌کێتی ئه‌وروپا پـلانه‌کانی خۆیانی په‌یوه‌ست به فراوانکردنی ئاسـتی به‌رچاوی سـزاکانی سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دیپـلۆماتان گوتیان یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕازی بووه به‌وه‌ی ناوی نزیکه‌ی 100 کۆمپانیای دیکه بۆ لیستی کۆمپانیای وڵاتانی قه‌ده‌غه‌کراو زیادبکات، ئه‌وانه‌ی نابێت کارداری له‌گه‌ڵ تاران‌دا بکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران ڕاگرتنی چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی خۆی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا دوای ئه‌وه دێت که به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له چاودێری ناو‌کی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ده‌زگای ئیتیلاعاتی ئێرانی بچنه ناو کۆمپـیوته‌ره‌کان و هه‌روه‌ها ته‌له‌فونی مۆبایلی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و دزینی زانیاری.
هاوکات به‌رپـرسـان له ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتیان هه‌وڵه‌کانی تاران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی زانیاری نهێنی زۆر پـێده‌چێت له‌و کاته‌دا ڕووی دابێت دیپـلۆماتان سه‌رگه‌رمی ئه‌رکی پـشـکنینی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانی بوون له‌و ده‌مه‌ی پـشـکنه‌ران ناچارکران ته‌له‌فون و هه‌روه‌ها کۆمپـیوته‌ری لاپتۆپه‌کانیان لێ بسه‌نرێت یان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌و زانیاریانه نهێنیـیانه له‌و کاته‌دا ئێرانیـیه‌کان ده‌ستیان که‌وتبێت کاتێـک ته‌له‌فون لاپـتۆپه‌کانیان له هوتێل له تاران جێهێشتبێت.