Accessibility links

ئێران موشەکی بالیستی تاقی‌دەکاتەوە

  • VOA News

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند سوپای پاسداران ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای وڵاتەکە ژمارەیەک موشەکی بالستیـیان هەڵداوە بۆ تاقیکردنەوە، ئەمەش وەکو ڕەتکردنەوەیەک بۆ سزاکانی ئەم دوایـیەی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەسەر بەرنامە موشەکیـیەکەی لێی دەڕوانرێت.

کەناڵەکە لە ڕاپـۆرتێـکیدا نیشانی دا موشەکێـک لە سەکۆیەکی ژێر زەوی دەردەچێت لە کاتی شەودا و بێژەرەکە گوتی ئەمە موشەکی جۆری قیام-1 ی مەودا ناوەندە لە کاژمێرەکانی یەکەمی ئەمڕۆ سێشەممە تاقیکراوەتەوە.

ئەم تاقیکردنەوەیە پاش دوو مانگ دێت لەوەی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر ئەو کۆمپانیا و کەسانەی پەیوەندیـیان بە بەرنامە موشەکیـیەکەی ئێرانەوە هەیە، ئەمەش لە دوای هەڵدانی موشەکی جۆری عیماد لە مانگی دەی سـاڵی 2015 .

عەمید ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسداران گوتویەتی سزاکان ناتوانن ڕێگە لە ئێران بگرن لەوەی پەرە بە موشەکە بالستیـیەکانی بدات.

ئەمیر عەلی حاجی گوتی موشەکە لە ئامانجەکەی داوە لە دوری 700 کیلۆمەتر.

XS
SM
MD
LG