ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران رۆژی شه‌مه ڕایگه‌یاند که حه‌سه‌ن ڕووحانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردراوه که به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی بوو.
ڕووحانی 57 له سه‌دی ده‌نگه‌کانی له نێو چوار کاندیدایان دا هێنایه‌وه، له ده‌مێکدا ڕه‌ئیسی به 38 له سه‌دی ده‌نگان له پله‌ی دووهه‌م دا بوو.
زیاتر له 600 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری وڵات کرابوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 56 میلیون ده‌نگده‌ری نانووسکراو له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بکه‌ن.
سیستمی حکومه‌تی ئێران دا شواریه‌کی داناوه که په‌سندی کاندیداکانی سه‌رۆکایه‌تی بکات. له ده‌مێکدا ڕێبه‌ری باڵا دواین گوته‌ی سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی وڵات هه‌یه، سه‌رۆک خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات له حکومه‌ت دایه.
که‌ریم سه‌جادپوور له ناوه‌ندی کارنێگی ده‌لیت، "له ئیران دا دێمۆکڕاسی ته‌نیا هه‌ر چوار ساڵه‌ی چه‌ند ڕۆژێک خۆده‌نوێنێت له ده‌مێکدا دیکتاتۆری و خۆسه‌پاندن بۆ هه‌میشه‌یه."
گه‌لێک ده‌نگده‌ر به تایبه‌تی بڕیاریان دا بوو که به‌ربه‌ست له پێش ڕه‌ئیسی ساز بکه‌ن، واتا یه‌کێک له ئه‌و چوار دادوه‌رانه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ هه‌زاران به‌ندکراوی سیاسی له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1980 ده‌رکرد.