هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ "مه‌جلێس شۆرای ئیسلامی" و "مه‌جلێسی زانایانی یاسای بنه‌ره‌تی" روژی هه‌ینی له ئێران به‌ڕێوه چوون و سه‌ره ڕای ئه‌و نیگه‌رانیانه له ئێڕان دا سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر بووه و وه‌ک به‌رپرسانی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌ڵێن گه‌شته 62 له 100 ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌ره‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان چی بووه و چ لایه‌نێکی سیاسی بردویه‌ته‌وه؟
ئەم هەڵبژاردنانە لە سه‌رده‌مێکی هەستیاردا بەڕێوە چون، ئابوری ئێران بەرەو بوژاندنەوە دەڕوات لە پاش ڕێککەوتنە ناوکیەی تاران و وڵاته زلهێزه‌کان و وەک هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن عەلی خامەنەئی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران نەخۆشە و ڕه‌نگه مه‌جلێسی زانایانی یاسای بنه‌ره‌تی داهاتو ڕێبه‌ری نوه‌ێی کۆماری ئیسلامیش هه‌ڵبژێرێت.
ڕیفۆرمخوازەکان و لایەنگرانی ڕۆحانی کە بەهۆی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە پشـتیوانی جەماوەریـیان زیاتر بووە، خوازیارن دەسەڵاتی زیاتریان لە نێو پەرلەمان و مه‌جلێسی زانایانی یاسای بنه‌ره‌تی هەبێت. به پێی ده‌ره‌نجامه‌کان، ئایا ئاره‌زوی ڕیفۆرمخوازەکان هاتوه‌ته دی؟
له پڕۆگرامی "ڕوانگه"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ینی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان کاکه ئه‌حمه‌د عه‌زیزی، چالاکی سیاسی ڕێفۆرمیست دانیشتووی سه‌قز و ئه‌مین سۆرخابی، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی ئه‌ڵمان وتووێژمان کردووه.