له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپه‌ره‌ست باسی له شیانی ڕێککه‌وتنێکی تاران و قاهیره کرد بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆکه‌ییی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به ئاگاهییه‌وه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌نران بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی که له پاش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979ی ئێرانه‌وه تێکچووبوون، به هۆی ناکۆکی بنچێنه‌یی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به ته‌واوه‌تی تێکشکان.
مهمانپه‌ره‌ست ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێککه‌وتنه‌کانی کۆتایی هه‌فته هه‌نگاوێکی پۆسیتیڤ بوو به‌ره‌و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڵام ڕاشیگه‌یاند که هه‌لومه‌رجه‌کان تا ئێستا له بارا نین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێبکرێته‌وه.
مهمانپه‌ره‌ست ده‌ڵێت " سیاسه‌تی میصڕ له ئێستادا زۆر ئاڵۆزه و لایه‌نی ئێران هیچ هه‌نگاوێکی ڕژد له‌لایه‌ن میصڕه‌وه نابینن بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی میصڕ و سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئیسمه‌ت عه‌بدول به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند " بێگومان خواستی باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ردوو لا هه‌یه جا ئه‌مه هه‌نگاوێکی پۆسیتیڤه و ده‌بێت هان بدرێت. ئێران و میصڕیش زۆرشتی هاوشێوه‌یان هه‌یه و من پێم وایه میصڕ کارێکی باش ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئه‌مه بۆچونی منه، به‌ڵام من نازانم کاردانه‌وه جیاجیاکانی لایه‌نه‌کانی تر چی ده‌بێت".
شایانی باسه یه‌کێک له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات پێشتیوانی ئێرانه بۆ گروپی ملیتانی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حیزبوڵڵای لوبنان. میصڕ په‌یوه‌ندییه‌کی په‌ته‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان سه‌عد حه‌ریری.
شاره‌زای سیاسی که له ئێڕان له دایک بووه ئالیکس ڤانتانکا له ئینستتوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ردوو ئێڕان و میصڕیش به به‌رده‌وامی هه‌وڵیان داوه بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌ڵام جیاوازییه بنچینه‌ییه‌کان هه‌وڵه‌کان بنکۆڵ ده‌کات. ئالکس ده‌ڵێت " پێم وابێ پێشتر له‌م قۆناغه‌دا بووین و له‌م قۆناغه‌ی ئێستا نزیکتریش. له نزیکه‌ی 6 مانگ له‌مه‌و به‌ر تاران و قاهیره ڕایانگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌ره‌و باش بوون ده‌ڕوات به‌ڵام پاشان چی بوو؟ که‌سێک له ده‌زگای ئێران یان حکومه‌تی ئێڕان هه‌مووی به‌یان نامه‌یه‌ک ده‌رده‌کات و میصڕییه‌کان توڕه ده‌کات و له ڕێكکه‌وتنه‌که ده‌کشێنه‌وه. جاری پێشوو ئه‌وه ڕویدا که سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران منوچهر موته‌کی بۆ قاهیره پوچه‌ڵ کرایه‌وه له‌به‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئێران له‌مه‌ڕ ناکۆکی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل".
ئالیکس ڤاتانکا ده‌شڵێت پێی وا نییه ئێران به‌م زووانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆی بگۆڕێت و هه‌روه‌ها پشتیوانی نه‌کات له به‌ڕه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه له ناو فه‌ڵه‌ستینییه‌کاندا که ئه‌مه‌ش ده‌یخاته ناکۆکییه‌کی ڕاسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ میصڕی که یه‌کێکه له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو پشتیوانی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگای وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌کات.