وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێرانی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی وڵات به گوته‌ی خۆی چه‌ند سیخوڕێـکی بواری ناوکیـیان ده‌ستگیرکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له زاری حه‌یده‌ر موسڵحی ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند، ناوبراو ده‌ڵێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی سـتایشی هه‌وڵی وڵات ده‌کات له‌مه‌ڕ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر تۆڕی کۆمپـیوته‌ری وڵات، هاوکات موسڵحی ده‌ڵێت دوژمنانی ئێران هێرشیان کردۆته سه‌ر تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت به مه‌به‌سـتی لاوازکردنی چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی وڵات، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دا وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌و په‌لاماره ڕاده‌وه‌ستێت و به‌گژیدا ده‌چێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێرانی له وته‌که‌یدا ورده‌کاریـیه‌کانی په‌یوه‌ند به گوایه ئه‌و سیخوڕانه‌ی ناو‌کی که ده‌ستگیرکراون نه‌دا و هه‌روه‌ها نه‌شیگوت ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیان به‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێتی ئێرانی هه‌یه یان نا.