وه‌زیری کاروباری زانیاری و هه‌واڵگیری ئێران ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان ئێرانییه‌کانیان ده‌ست کردووه که ده‌ڵێت کاری بۆ ده‌زگای CIA کردبوو له بواره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی دژ به حکومه‌ت که له تاران به‌ڕێوه چوو.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه حه‌یده‌ر موسلحی به ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی گوت ئه‌م تاکه که‌سه خه‌ڵکی خۆی به کار هێنابوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر باری ئاڵۆز بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێت به CIA .
گوتیشی له پاش ماوه‌یه‌ک چاودێری کردن ئه‌و که‌سه له 14 ی ئه‌م مانگه ده‌ستگیر کرا.
شایانی باسه له‌و ڕۆژه‌دا ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی له‌ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک به‌ڕێوه برد که له ئاکامدا 2 که‌س کوژران.
ئێران به‌رده‌وام سه‌رزه‌نه‌شتی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ده‌کات که گوایه ده‌ست له ناو کاروباری ناوخۆیی ئێران وه‌رده‌ده‌ن.
هه‌ردوو وڵات نکۆڵی له‌و تاوانه ده‌که‌ن.