نێردراوێکی باڵای چینی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داوای له ئێران و زلهێزانی جیهانی کرد به خێرایی ده‌ست به وتووێژی له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی گومان‌لێکراوی ئێرانی بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها داوای هاوکاریکردنی چاکتری نێوان ئێران و رێکخراوی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی کرد.
ئه‌مڕۆ له کۆتایی سه‌ردانێکی دوو رۆژی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینی بۆ ئێران ، ئه‌م داواکارییه‌ی راگه‌یاند، له سه‌ردانه‌که‌یدا به‌ڕێز " ما ژاوزوو ' چاوی به به‌رپرسی دانوستاندنه‌کانی ناو‌کی ئێرانی که‌و‌ت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینی بۆ تاران له‌و ده‌مه‌دایه که ئاستی گرژی ئاڵۆزی نێوان وڵاتانی خۆرئاوا و تاران له به‌رزیدایه به هۆی چلاکیـیه‌کانی ناو‌کی ئێران ، ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پرۆگرامه‌که‌ی تاران به‌ره‌و دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی مل بنێت.
زیادکردنی سزاکانی ئابوری خۆرئاوای سه‌ر ئێران له‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا و هه‌روه‌ها چه‌ندان مانگی پـێشوو، چینی ناڕه‌حه‌تکردووه ، وڵاتی چین گه‌وره‌ترین کڕیاری نه‌وتی ئێرانیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه په‌کین سزاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپای سه‌پێندراوی سه‌ر تارانی ره‌تکردۆ‌ته‌وه و جێ پـێی ئه‌وانی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌ڵام چین له مانگی رابردوودا بڕی هاورده‌ی نه‌وتی له چین که‌مکرده‌وه و وتووێژی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی دابینکاری نه‌وت کردووه، وه‌ک شانشینی سعودی. به‌ڕێز" ما " گوتیشی که پێویسته ئێستا دانوستاندنه‌کانی نێوان ئێران و پێنج وڵاتی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بکه‌وێته‌وه‌گه‌ڕ.