به‌ریتانیا فه‌رمانی داوه ده‌موده‌ست باڵیۆزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن دابخرێت و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی خۆشی له تاران دابخات، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه گێره شێوێنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه کرایه سه‌ر بیناکانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له پایته‌ختی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هێـگ ئه‌م بڕیاره‌ی له په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند. گوتی کارمه‌ندانی دیپـلۆماسی ئێران ئاگادارکراونه‌ته‌وه که ده‌بێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا به‌ریتانیا جێبهێڵن.
گوتیشی ئه‌م کاردانه‌وه‌ی به‌ریتانیا مانای ئه‌وه نیـیه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بڕێت. هه‌رچه‌نده گوتی ئه‌م کاره ده‌بێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان بۆ نزمترین ئاست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێشـتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن گوتی ئێران ڕووبه‌ڕووی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر شـکسـتهێنانی له به‌رگریکردن له باڵه‌خانه‌کانی به‌ریتانیا له وڵاته‌که‌ی.
گوتی خه‌ڵکه هێرشبه‌ره‌که شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی باڵیۆزخانه‌که‌یان ده‌شـکاند و که‌لوپه‌له‌کانی ئۆفیسه‌کانیان به تاڵان ده‌برد له کاتێـکدا هێزه‌کانی پـۆلیس وه‌سـتابوون سه‌یریان ده‌کردن.