به که‌می 12 که‌س له ئێران کوژراون له‌ئاکام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له کاتی به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی له‌شکری له 30هه‌مین ساڵیادی ده‌ست پێکرانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق. ئه‌م رێوره‌سمه له شاره‌کانی تری ئێرانیش به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نیزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندار بوون به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شاری مهاباد له باکوری رۆژئاوای ئێران.
لێکۆله‌ره‌وان ده‌ڵێن: زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ژن و منداڵ بوون. دوو له کووژراوه‌کان، ژه‌نی دوو سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شکرین.
که‌س به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان کورده جودایی خوازه‌کانیان تۆمه‌ت بار کردووه.
له رابردوودا، میلیتانی کورد له ناوچه‌که، هاوسنور ده‌گه‌ڵ عێراق و تورکیا، چالاک بوونه.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپـور کردووه، ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.