وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران حه‌یده‌ر موسڵحی ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی حکومه‌ت چه‌ند ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێـکیان ده‌سـتگیرکردووه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه شـاری مه‌هاباد که بووه مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س و برینداربوونی به لای که‌م 70 که‌سی دیکه.
حه‌یده‌ر موسڵحی ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌وانه‌ی ئه‌م هێرشه تێرۆریسـتیه‌یان ئه‌نجام داوه، مه‌به‌سـتیان تێـکدانی یه‌کێتی نێوان شیعه و سووننه‌ی هه‌رێمه‌که‌یه.
شـایانی باسه ته‌قینه‌وه‌که له میانه‌ی نمایشێـکی له‌شـکریدا ڕوویدا که به بۆنه‌ی سیهه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتپـێکردنی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران سـازکرابوو.
هه‌رچه‌نده تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له ناوچه‌که وه‌باڵی ئه‌م هێرشـیان خسـتۆته ئه‌سـتۆی گروپه کوردیـه‌کانه‌وه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کوردی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد.