له یه‌که‌م سـاڵیادی هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که ڕێـکه‌وتی 12 ی مانگی شه‌ش ده‌کات، تارانی پایته‌خت بێ ده‌نگ و ئارام بووه.
پـێشـتر کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌یان دانابوو له‌و ڕۆژه‌دا ڕێپـێوان سـازبکه‌ن، وه‌لێ لێی پاشـگهزبوونهوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێـگرا به‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن هێزێـکی زۆری ئاسایشی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی به‌دی نه‌کراوه.
به‌ڵام شه‌وی هه‌ینی ده‌نگی " الله اکبر" له‌سه‌ر بانه‌کان ده‌بیسترا که ئه‌وه‌ش یه‌کێـکه له‌و ڕێـگهیانهی ئۆپـۆزسیۆن گرتویه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.