مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی 3 وه‌زیری سه‌ره‌کی کابینه‌که‌ی له کاره‌کانیان لاداوه.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵه‌کانی میدیای حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئێرانی وه‌زیرانی نه‌وت و کانزا و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کار لاداوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئیسنا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که لابردنی ئه‌و وه‌زیرانه له پۆسته‌کانیان به‌شێکه له پلانی داڕشتنه‌وه‌ی کابینه‌که‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێرانی داوای ده‌کات له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان له 21 وه‌زاره‌ته‌وه بۆ 17 وه‌زاره‌ت. ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌واڵی ده‌ست به‌جێ له گۆڕێ‌دا نیـیه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که ئایا کێ ده‌بنه جێگره‌وه‌ی وه‌زیرانی له کارخراو.