ئێران ده‌ڵێت له هێزه‌کانی ئه‌فغانی ده‌کۆڵنه‌وه که ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئێرانی کردبوو دوای په‌ڕینه‌وه‌یان له سنور.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێسنای ئێران ده‌ڵێت پاسه‌وانانی سنوری ئێران به‌ڕه‌نگاری هێزه‌کانی ئه‌فغانی بوونه‌وه که چه‌ک و هاوه‌نیان پـێبوو و له ماشێنێکدا به‌رێکه‌وتبوون.
کۆمانداری پۆلیسی سنوری حوسێن ذولفه‌قار ده‌ڵێت 6 کارمه‌ند و سه‌ربازێك ده‌ستگیرکراون. و به‌رپرسان ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌وان به دوای میلیشیاکانی تاڵیبان ده‌گه‌ڕان و به هه‌ڵه له سنوره‌کانی ئێران په‌ڕێبوونه‌وه.
به‌ڵام ذولفه‌قار نه‌یگوت ئه‌و ده‌ستگیرکردنه له چ شوێنێكدا ڕوویداوه.
جێی وتنه هه‌ردوو ئه‌فغانستان و ئێران به درێژایی سنوره هاوبه‌شه‌کانیان به‌ڕه‌نگاری خراپکاران و قاچاخچیـیه‌کان بوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی گوتیان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر 19 تۆن که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه که له سـندوقێـکدا به‌ره‌و ئێران ڕه‌وانه‌کرابوو.
ئه‌فغانسـتان زووتر ئێرانی به فرۆشـتنی چه‌ک بۆ تاڵیبان تاوانبارده‌کرد و تۆمه‌تێـکه که تاران نکۆڵی لێـده‌کات.