کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاندووه که‌وا ئه‌کادیمیـیه‌کی ئێرانی که په‌یوه‌ندی به پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانه‌وه هه‌یه له ئیسرائیل داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه.
ئه‌یوب کاره جێـگری وه‌زیری کاروباری گه‌شه‌پـێدانی ناوچه‌ی نه‌قه‌ب و جه‌لیل له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا له وڵاتێـکی دۆسـتی ئیسرائیل‌دا ئه‌کادیمیـیه‌کی ئێرانی چاوه‌ڕوانی بڕیاردانه له‌سه‌ر داواکه‌ی بۆ مافی په‌نابه‌رێتی.
ئه‌یوب کاره ناوی ئه‌کادیمیـیه‌که و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته‌ی لێی داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه ئاشـکرا نه‌کرد. گوتیشی ئیسرائیل هه‌موو توانای ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سـانه‌ی که ده‌یانه‌وێت به گوته‌ی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژی و ناوه‌کی ئێران نه‌هێڵن.
ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و ڵاتانی دیکه‌ی خۆرئاوا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات، ئێرانیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.