رابه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی تۆڵه له دژی گه‌مارۆکانی سه‌پێندراوی نه‌وه‌تی سه‌ر ئێران ده‌کاته‌وه، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له لایه‌ن خۆرئاواوه پشتیوانی ده‌کرێت و هه‌روه‌ها هه‌ر هێرشێکش بکرێته سه‌ر ئێران ئه‌وا تاران تۆڵه‌ی خۆی ده‌سنێته‌وه.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی رابه‌ری باڵای ئێرانی دوای ئه‌وه بوو که راپۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له زاری لیۆن په‌نێتای وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان گێڕایانه‌وه که ده‌ڵێت له‌وه ده‌ترسم که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر ئێران.
راپۆرته‌که‌ی دوێنێی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریکایی، ئه‌وه‌ی دواتر چه‌ند سه‌رجاوه‌یه‌کی هه‌واڵی پشتیوانیان له هه‌واڵه‌که کرد، ئه‌وه‌ی تێدایه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتبووی ئه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیسرائیل هه‌تا مانگی چواری ئه‌مساڵ هێرش بکاته سه‌ر ئێران ، بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وه‌یکردنی تاران له شیانی دروستکردنی بۆمبێکی ناو‌کی رابگرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای ئێرانی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی گوته‌یه‌کی له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ساڵی 1979 ئه‌م لێدوانه‌ی دا.
له گوته‌که‌یدا عه‌لی خامه‌نه‌یی گوتی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران هیچ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سووربوونی تاران نابێت بۆ درێژه‌دان به پرۆگرامی ناو‌کی خۆی، هاوکات ناوبراو ئاماژه‌ی دا و گوتیشی ئێران پشتیوانی له هه‌موو وڵاتێک و گروپێک که به‌نیازبێت به‌ره‌نگاری ئیسرائیل ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئیسرائیل له نێو ئه‌و وڵاتانه‌دایه که گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه تاران یۆرانیۆم ده‌پیتێنێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی و ئیسرائیل مه‌سه‌له‌ی هێرشکردنه سه‌ر ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی تاران به دور نازانێت ، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بری په‌لاماردانی ئێران گوشار بۆ سزای زیاتری سه‌ر تاران ده‌کات. هه‌رچی تارانیشه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.