په‌رله‌مانی ئێران بژاره‌که‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی بۆ پـۆسـتی وه‌زیر نه‌وت په‌سه‌ندکرد که فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسـدارانه و سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره.
ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران به زۆرینه‌ی ده‌نگ جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆسـته‌م قاسـمیـیان په‌سه‌ندکرد بۆ پـۆسـتی وه‌زیری نه‌وت له کاتێـکدا ئێران سه‌رۆکایه‌تی گه‌ڕی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (OPEC) ده‌گرێته ده‌سـت.
ڕۆسـته‌م قاسمی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێـتی ئه‌وروپا سـزای خراوه‌ته سه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 4 کۆمپانیای بیناسـازی که ئه‌و بۆ له‌شـکر سه‌رپه‌رشتیـیان ده‌کات به‌شـداریان کردووه له پـرۆژه‌کانی بنیادنانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران ئه‌وانه‌ی گومان ده‌کرێت هه‌وڵ بۆ دروسـتکردنی ناو‌کی بده‌ن و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی له چالاکی تێرۆرستی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.