حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت وه‌ک به‌شێـک له مانۆڕی له‌شـکری خۆی ئه‌وه‌ی هه‌نووکه له که‌نداوی فارسی‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سبه‌ی شه‌ممه موشه‌کێـکی مه‌ودا دوری خۆی تاقی ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران دوابه‌دوای هه‌ڵچوونی ئاسـتی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئێران له لایه‌ک و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆرئاوا له لایه‌کی دیکه‌وه دێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تاران که ده‌ڵێت ڕێـگه له تێپه‌ڕبوونی که‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وت له ته‌نگه‌ی هورمز ده‌گرێت ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژئاوا سزا بخاته سه‌ر هه‌نارده‌کانی نه‌وتی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارسی نیمچه فه‌رمی ئێران له زاری مه‌حمود موسه‌ویی ئه‌دمیراڵی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت له میانه‌ی مانۆڕه له‌شـکریـیه‌که‌یدا هێزی ده‌ریایی ئێران چه‌ند جۆرێـک موشه‌ک تاقی ده‌کاته‌وه، له‌وانه موشه‌کی مه‌ودا درێژ.
مانۆڕه له‌شـکریـیه‌که‌ی ئێران له 24 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد. مه‌حمود موسه‌ویی ده‌شڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که‌کان دوایـین قۆناغی مانۆڕه له‌شـکریـیه‌که‌ی تاران ده‌بێت و ئه‌م مانۆڕه به مه‌به‌سـتی ئاماده‌کاری هێزی ده‌ریایی ئێرانه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێـکی جه‌نگ.
موشه‌کی جۆری شه‌هاب 3 یه‌کێـکه له چه‌که‌کانی جبه‌خانه‌ی تاران. ئه‌م موشه‌که مه‌وداکه‌ی ده‌گاته ئیسرائیل و هه‌ندێـک بنکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی شـانشینی سعودی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پـێویست بکات، ئه‌وا شـانشینی سعودی ئاماده‌یه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی زیادبکات ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ربه‌سـتکردنی ته‌نگه‌ی هورمزی به‌جێ‌گه‌یاند.