حکومه‌تی ئێرانی ئاگاهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تده‌کاته‌وه په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ به‌ربه‌سـتکردنی باری نه‌وتی ئه‌وانه‌ی به ته‌نگه‌ی سـتراتیژی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێرشی زاره‌کی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران به‌رده‌وامه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی نیمچه فه‌رمی فارس له زاری حوسه‌ین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی هێزی پاسـدارانی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه که گوتبووی ئێران ده‌توانێت سـتراتیژیـیه‌کانی به‌رگری له‌خۆکردن پـیاده‌بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه تاران له ده‌مێـکی پـێش وه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی داخسـتنی ده‌روازه‌ی که‌نداوی فارسی کرد، ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتانی خۆرئاوا سـزا به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی‌دا بسه‌پـێنن و به‌و جۆره خۆرئاوا سزای دیکه ده‌خاته پاڵ ئه‌و چه‌ند سزایانه‌ی هه‌نوکه وڵاتانی خۆرئاوا به‌سه‌ر تارانیاندا سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه پتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی که‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وتی جیهانی به گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت ، هه‌ر بۆیه داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌بێته بڕینی گه‌یاندنی نه‌و‌ت بۆ بازاڕه‌کانی جیهانی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاکانی نه‌وتی له جیهاندا ده‌بێت.
هاوکات وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی که کاری به‌ربه‌ستکردنی ڕێڕه‌وی ستراتیژی هورمز مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه.
له لایه‌کی تروه راپۆرتێکی ئه‌م دواییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که پـێده‌چێت ئێران به نهێنی کار له‌سه‌ر چه‌کێکی ناو‌کی بکات، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که تاران نکوڵی لێده‌کات.