Accessibility links

سه‌رۆکی ئێران کۆمانداری پاسداران به‌ وه‌زیری نه‌وت ده‌ستنیشانکرد

  • VOA News

سه‌رۆکی ئێران کۆمانداری پاسداران به‌ وه‌زیری نه‌وت ده‌ستنیشانکرد

سه‌رۆکی ئێران کۆمانداری پاسداران به‌ وه‌زیری نه‌وت ده‌ستنیشانکرد

سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کۆمانداری پاسدارانی به‌‌ وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌که‌ ده‌ستنیشانکرد.

ئه‌‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا رۆسته‌م قاسمی به‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕاگه‌یاند که‌ له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برد.

ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵوقه‌ی به‌سه‌ر قاسمی و چوار کۆمپانیای بنیاتنانه‌وه‌ سه‌پاندوه‌ که‌ ناوبراو بۆ کاروباری له‌شکری سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و کۆمپانیانه‌ پرۆژه‌یان ئه‌نجامداوه‌ که‌‌ پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی و یاریده‌ده‌ری چالاکیـیه‌کانی تیرۆرستی ده‌دات.

هێشتا ده‌بێت قاسمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێت و بڕیاره‌ ده‌نگدان له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.

جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا ناکۆکی که‌وته‌ نێوان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و په‌رله‌مان له‌ ئاکامی کاندیدکردنی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت. به‌ڵام ده‌ستی له‌و کاره‌ هه‌ڵگرت دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد که‌ ڕاپێچی دادگای ده‌که‌ن به‌هۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG