ده‌سه‌ڵاتدارێـکی ئێرانی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد سه‌باره‌ت به لێـکۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته نوێـیه‌کان که به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری گۆڕدراوه.
نوێنه‌ری ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێز عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانی ڕایگه‌یاند تۆمه‌ته‌کان بێ بنه‌مان و هۆشـداریشی دا که لێـکۆڵینه‌وه له‌و بواره‌دا زیان به دۆخی زانسـتی و پـیشه‌ی ئاژانسه‌که ده‌که‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران گوته‌کانی سوڵتانیان بڵاوکرده‌وه و پـێشـووتریش ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی ڕاپـۆرتێـکی ئاژانسی ناوبراویان بڵاوکردبۆوه سه‌باره‌ت به تاووتوێـکردنی ئاژانسه‌که بۆ زانیاریـیه نوێـیه‌کانی په‌یوه‌ست به شیانی گۆڕینی چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی ئێران بۆ به‌کارهێنانی له‌شـکری.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی که ئاشـنایی به‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه هه‌یه ڕایگه‌یاند به گوێره‌ی زانیاریـیه‌کان ئێران هه‌تا ئێسـتا به‌رده‌وامه له کاری ناو‌کی له‌شـکری به سـاڵی 2010 .