ئێران ده‌ڵێت بودجه‌یه‌کی هه‌شت ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ ده‌ستکردن به زنجیره‌یه‌ک توێژینه‌وه له‌سه‌ر یه‌کگرتنی ناووکی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ سه‌رچاوه‌ی ووزه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی پیشه‌سازی ناووکی ئێران گوتویه‌تی تاران په‌نجا شاره‌زای دامه‌زراندووه تاکار له‌سه‌ر دروست کردنی ڕیاکته‌رێکی یه‌کگرتنی ناووکی بکه‌ن.
ئه‌سغه‌ر سادقزاده ، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م ثڕۆژه نوێیه‌ی ئێران ده‌ڵێت توێژینه‌وه‌کان دوو ساڵی پێده‌وێت و ئه‌وجاش نزیکه‌ی ده ساڵیش بۆ نه‌خشه سازی و دروست کردنی ڕیاکته‌ره‌که پێویسته.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران به‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایه که کاربه‌ده‌ستان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێی سه‌پاندنی سزای نوێی قورس‌تر ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناووکیه‌که‌یه‌وه.
له مانگی شه‌شیشدا بوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سزای چواره‌می خۆی سه‌پانده سه‌ر ئێران.